وەزیری بازرگانی تەئكید لە دەستەبەركردنی گەرەنتی خۆراك بە شێوەیەكی بەردەوام دەكاتەوە لە پێشبینی هەر حاڵەتێكی لەناكاودا

ناوخۆ
  • 19-12-2024, 21:30
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری بازرگانی ئەسیر داود غرێری، تەئكیدی لە دابینكردنی گەرەنتی خۆراكی بەردەوام كردەوە بە پێشبینیكردنی هەر حاڵەتێكی لەناكاو.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا - كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: وەزیری بازرگانی ئەسر داود غرێری، سەردانی بارەگای كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراكی كرد، و لەگەڵ ئیدارەی گشتی كۆبووەوە بۆ بەدواداچوون بەمەبەستی پلانی دەستەبەركردنی بڕی نوێ لە كۆگاكانی خۆراك، هەروەها پێداچوونەوە بە ڕێوشوێنە خۆپارێزییەكان بۆ دڵنیابوون سەلامەتی كۆگاكە.
    لە میانی سەردانەكەدا وەزیر جەختیكردەوە: وەزارەتی بازرگانی هەوڵی زۆری داوە بۆ دەستەبەركردنی گەرەنتی خۆراكی بەردەوام لە كەرەستەی سەبەتەی خۆراك و گەنم، لە پێشبینیكردنی ئەو بارودۆخە لەناكاوانەی كە ڕەنگە ڕووبەڕووی ناوچەكە ببێتەوە، بەمەش توانای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئاستەنگێكی داهاتوو بەرزدەكاتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بەدواداچوون بۆ كارەكانی بڕین و پرۆسێسكردنی پەیوەست بە وەجبەی نۆیەمی سەبەتەی خۆراك كرد، بۆ دڵنیابوون لە گەیشتنی بە هاوڵاتیان لە كاتی خۆیدا و ئامادەكارییەكان بۆ كردنەوەی هایپەرماركێتەكان.