مەسرور بارزانی پیرۆزیایی جەژنی رۆژییێن ئێزی لە ئێزدیانی كوردستان و جیهان دەكات

سیاسی
  • 19-12-2024, 20:14
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، پیرۆزیایی جەژنی رۆژییێن ئێزی لە ئێزدیانی كوردستان و جیهان كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی بە بۆنەی جەژنی ڕۆژییێن ئێزی، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی هاوڵاتییانی ئێزدی لە كوردستان و جیهان كرد و رایگەیاند: هیوادارم بە خێر و خۆشی و ئارامی ڕۆژانی جەژن بەسەربەرن.
    هەر لە پەیامەكەیدا، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت: حكوومەتی هەرێمی كوردستان خزمەتكردنی خوشك و برایانی ئێزدی و هەموو چین و تو‌ێژەكانی كۆمەڵگەی كوردستان بە ئەركی سەرەكی خۆی دەزانێت و پابەندبوونی خۆی بۆ بەهێزكردنی كولتووری پێكەوە ژیانی دووپات دەكاتەوە.