بەغداد - INA
ئەمرۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، هۆشداری دا كە بەركەوتن بە هەمەچەشنی ئەتنی و ئایینی لە سوریا كاردانەوەی دەبێت لە ناوچەكەدا و بەتایبەت عێراق.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ باڵیۆزانی عەرەب و سەرۆكی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكانی عەرەبی كە نوێنەرایەتی و كاردەكەن لە بەغداد كۆبووەوە. بۆ ڕوونكردنەوەی هەڵوێستی عێراق سەبارەت بەو ڕووداو و پێشهاتانەی لە ناوچەكە ڕوودەدەن.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا، سودانی جەختیكردەوە: ئەو وەرچەرخانە مەترسیدارانەی كە ناوچەكە لە 7ی تشرینی یەكەمی 2023ەوە پێیدا تێدەپەڕێت، كاردانەوەی بێ وێنەی هەبووە.
سەرۆك وەزیران رایگەیاند: عێراق پەیوەندیی لەگەڵ ژمارەیەك سەركردە و دۆستانی عەرەبی برای سەبارەت بە پرسی سوریا كرد، هەروەها وەرەقەی كاركردنی عێراقی پێشكەش كرد كە تیشكی خستە سەر ڕێزگرتن لە ئیرادەی ئازاد و بژاردەی گەلی سوریا، سەرەڕای پاراستنی مافەكانی كەمایەتییەكان و ئەو هەمەچەشنییە نەژادی و ئایینی و كۆمەڵایەتییەی سوریا لێی بەهرەمەندییە، هەروەك ئاماژەی بە گرنگی كاركردنی وڵاتانی عەرەبی كرد بۆ پشتیوانیكردن لە سەروەری سوریا لەسەر خاكەكەیدا.
تەئكیدیشیكردەوە: لەنیگەرانی و ترس لە دووبارەبوونەوەی ئەوەی بەسەر كەمینەكان و گروپە نەتەوەییەكاندا هاتووە لەسەر دەستی تیرۆر، لەگەڵ پەرەسەندنی بوونی ئەندامانی داعش لە دیمەنی سوریادا، و وتیشی: بەركەوتن بە هەمەجۆریی ئەتنی و ئایینی لە سوریا كاردانەوەی دەبێت لەسەر ناوچەكە، بەتایبەتی لە عێراق، بەتایبەتی لەگەڵ بوونی مەزارگە پیرۆزەكان و ئەگەری بەئامانجگرتنیان بەمەبەستی دروستكردنی فیتنە.
لە كۆتاییدا سودانی جەختیكردەوە، لەسەر ئامادەیی هێزە عێراقییەكان و توانای ئەمنی و هەواڵگریی و ئەوەی كە پاشماوەكانی چەتەكانی داعش كە تێكشكێنراون چیتر هیچ هەڕەشەیەك لەسەر خاكی عێراق دروست ناكەن و سەرەڕای پەیوەندییە پتەوەكان لەگەڵ برایان و دۆستەكان لەهەماهەنگییەكی ئاست باڵادا كە پێش دوو ساڵ لەمەوبەر پلانی پتەوكردن و پاراستنی سنووری سوریا داڕێژراوە، بە پشتیوانی پێگەیەكی نیشتمانی بەرفراوان لە حكومەت و ئاراستە سیاسییەكانی.