بەغدا – INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بڕیاری کڕینی مافی یارییەکانی پاڵەوانێتی بیست و شەشەمی کەنداوی کرد بۆ ئەوەی بگوازرێتەوە و لە ڕێگەی کەناڵەکانی تۆڕی راگهیاندنی عێراقی بۆ هانهدرانی عێراقی پەخش بکرێت.
له نووسراویكدا كه له لایهن نووسینگهی راگهیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ،دهرچوو تێیدا نووسراوه "سەرۆک وەزیران بریاردەدات به کڕینی مافی پهخشكردنی یارییەکانی پاڵەوانێتی کەنداو و بۆ کەناڵەکانی تۆڕی راگهیاندنی عێراقی" ئاماژهی بهوهیش كردهوه كه سەرۆک وهزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕێنمایی پەسەندکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای IMG MEDIA LIMITED، خاوەنی تایبەتی مافی ڕاگەیاندن و بازرگانی بۆ پاڵەوانێتییەکانی جامی کەنداو، کە ڕۆژی شەممە 12/21/2024 دەکرێتەوە، بۆ کڕینی مافی یارییەکان و ڕووداوەکانیان، بەمەرجێک لە سەرجەم کەناڵە گەورەکانی مانگی دەستکردی عێراق پەخش بکرێن.
تۆڕی راگهیاندنی عێراق سوپاسی سەرۆک وەزیرانی کرد بۆ ئەم دەستپێشخەرییە، کە جارێکی دیکە سپۆنسەری کەرتی وەرزشی و پەرۆشی بۆ دابینکردنی یارییە گرنگەکانی پاڵەوانێتیەکان بۆ ڕای گشتی عێراق و پەخشکردنی بەخۆڕایی پشتڕاست دەکاتەوە.