هه‌ردوو سه‌رۆكی ئەنجومەنی دادوەری و دادگای فیدراڵی پابەندبوون بە بڕگەکانی دەستوور دووپات دەکەنەوە

سیاسی
  • 19-12-2024, 16:34
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان و سەرۆکی دادگای فیدراڵی، جاسم محمد عەبود، پابەندبوونیان بە بڕگەکانی دەستوور دووپاتکردەوە.

    لە ڕاگەیەندراوێکی دادگای باڵای فیدراڵی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌، تێیدا هاتووە، “جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زەیدان کۆبووەوە".

    له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ڕوونیشیکردەوە، "سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی بەخێرهاتنی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و شاندی یاوەری کرد".

    به‌ پێی راگه‌یندراوه‌كه‌ هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە "دەسەڵاتی دادوەری عێراق ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە سەپاندنی سەروەری یاسا، پاراستنی ئەزمونی دیموکراسی، پێویستی کارکردن بۆ سەروەری یاسا، لە قەڵەمدانی خەڵک بە سەرچاوەی دەسەڵات و شەرعیەتیان، هەروەها پێویستی لە پابەندبوون بە بڕگەکانی دەستوور سەبارەت بە هەموو مافە سەرەتاییەکانی گەلی عێراق کە لە دەستووردا هاتووە".