بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە"بەنگین ڕێکانی"وەزیری ئاوەدانکردنەوەی و نیشتەجێکردن و شارەوانی گشتیەکان،ڕایگەیاند : لە سەرژمێری گشتی دانیشتواندا یەکەکانی نیشتەجێبوونی نوێ تۆمارکراون کە پێشتر تۆمار نەکرابوون، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە پلان هەیە بۆ پڕکردنەوەی پێویستی نیشتەجێبوون.
"ڕێکانی " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ژمارەی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە عێراق بەپێی سەرژمێری دانیشتوان،گەیشتووەتە نزیکەی 8 ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون، و زیاتر لە 500 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە بەغدای پایتەخت هەیە،کە لە دەوڵەتدا تۆمار نەکرابوون،کە تەنها لە وێنەی بۆشایی ئاسمان ئاماژەی پێدەدەرا،و دوای سەرژمێری ئەو ژمارەیەی دانیشتوان پشتڕاستکرایەوە.
ووتیشی : ژمارەی یەکەکانی نیشتەجێبوون کەمتر بووە لەوەی پێشبینی دەکرا، بەڵام وەزارەت پلانی هەیە بۆ پڕکردنەوەی پێویستی نیشتەجێبوون لە نێوان شارە نوێیەکانی نیشتەجێبوون.