بەغدا –INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی محەمەد شیاع سودانی، حەمید ڕەشید فلەیح شەتری ڕاسپارد بۆ سەرۆکایەتی کردنی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراق.
باسم عەوادی وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوە تێیدا هاتووە " سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە حەمید ڕەشید فلەیح شەتری ڕاسپارد بۆ سەرۆکایەتی کردنی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراق".