لیژنەی باڵای ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان پێشنیارێکی سندوقی گەشەپێدانی عێراقی پەسەندکرد بۆ درووستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان

سیاسی
  • 19-12-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە،لیژنەی باڵای ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان بۆچوونی سندوقی گەشەپێدانی عێراقی پەسەندکرد بۆ درووستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون  بۆ کەسوکاری شەهیدان لە بەغدا و پارێزگاکان.
    لە ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە : "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەی باڵای ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنانی کرد، کە تێیدا گفتوگۆ لەسەر چەندین مەلەفی وەبەرهێنان لە بەغدا و پارێزگاکان کرا، هەروەك تاوتێی چەندین بڕیار لەبارەی دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی نوێ لە بوارەکانی نیشتەجێبوون و گەشتیاری و وزە کران ،بەئامانجی گەشەپێدانی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار .
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لیژنەی باڵای ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان بۆچوونی سندوقی عێراقی بۆ گەشەپێدان پەسەندکرد،لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونە بۆ کەسوکاری شەهیدان،بە دابین کردنی بودجە لەلایەن دەوڵەت پشتبەستن بە کەرتی تایبەت لە دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون،بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر کەسوکاری شەهیدەکاندا، تا سوودمەندبن لێی.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :لەکۆبونەوەکەدا  چوار کۆمەڵگا پەسەند کرا،کە سێ لەوانە لە بەغدای پایتەخت و چوارەمیان لە پارێزگاری نەجەف،هەروەك پرۆژەکە سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە،بەمەبەستی دابینکردنی خانووبەرەی شایستە و سەردەمیانە بۆ بنەماڵەی شەهیدان.