وەزیری گواستنەوە : لە ناوەڕاستی ساڵی 2025 فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە دەکرێتەوە

ناوخۆ
  • 19-12-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە"ڕەزاق موحبس سەعداوی "وەزیری گواستنەوە،ڕایگەیاند: كە فڕۆکەخانەکانی موسڵ و کەربەلای پیرۆز و ناسریە،لە ساڵی داهاتوودا  دەکرێتەوە .
    سەعداوی، لە لێداوانێکی  تایبەتدا بە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند(INA)ی راگەیاند : ئەم سەردانەی بۆ ناسریە لە چوارچێوەی ئاگادار بوون و  بینینی پرۆژەکانی وەزارەتە بەتایبەتی پڕۆژەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە. 
    ڕوونیشی کردەوە ئەم پرۆژە ستراتیژیە کاریگەری ئەرێنی  دەبێت لەسەر ئابووری پارێزگاکە و کرانەوەی بەڕووی جیهاندا،بەهۆی ئەوەی تاکە دەروازەی سنوورییە بۆ ئەم پارێزگایە.
    ڕاشیگەیاند : کە پێشکەوتنی بەرچاوی  هەیە  لە کارکردن لە پڕۆژەکە، بەراورد بە مانگەکانی پێشوو ، جەختیشی لەوە کردەوە :  کە کردنەوەی پڕۆژەکە لە ناوەڕاستی ساڵی 2025 دەبێت.
    ئاماژەی بەوەشدا : لە ساڵی داهاتوو چەند پڕۆژەیەکی تری ستراتیژی هاوشێوە دەکرێتەوە، لەوانە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەربەلا و بەندەری گەورەی فاو.
    ئاشکراشیکرد : وەزارەت بە هاوکاری دەسەڵاتی خۆجێی لە پارێزگای زیقار ، سەرجەم ئامادەکارییە پێویستەکانی تەواوکردووە بۆ کردنەوەی  هێڵی گواستنەوەی گشتی لە پارێزگاکەدا، کە پڕۆژەکە لە سەنتەری پآرێزگا دەستپێدەکات و  قەزا و ناحیەو گوندەکان لەڕێگای ئەو هێلە پاسە بە پارێزگاو شارەکان دەبەستێتەوە، جۆری  پاسەکە پێ دەوترێت پاسی سوور، بۆ  ئەوانەی کە داهاتیان سنووردارە و خوێندکارن زۆر سودی دەبێت .