بهغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی وردەکاریی ڕهوشی کەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی دەکرێت لە سبەینێوە باران و بەفر ببارێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستهدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" سبەی هەینی، کەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای وڵات ئهگهر هەور وبروسکە ههیه دواتر وردە وردە زۆربەی پارێزگاکانی وڵات دهگرێتەوە. پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک دادەبەزن، لەکاتێکدا کەمێک لە ناوچەی باشوور بەرز دەبنەوە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە كهزۆرترین و نزمترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی هەینی، لە بەغدا (15، 03)، سلێمانی (13، -01)، هەولێر و دهۆک (14، 01)، سەڵاحهددین (14، 05) دەبێت )، ئەنبار (14، 6)، کەربەلای پیرۆز (15، 7)، نەجەفی شكۆمهند (18، 6)، بەسرە (21، 6) پله دهبێت.
ئاماژە بەوەشکرد كهکەش و هەوای ڕۆژی شەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێکی سووک لە بەشەکانی ڕۆژهەڵات، هەندێکجار ڕەشەبا دەبێت، وردە وردە باشتر دەبێت، هەروەها بەفر بەسەر بەرزاییە شاخەکاندا دەبارێت. سەبارەت بە ناوچەی باشووریش، کەش و هەوا ساماڵ دەبێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئهگهر خۆڵبارین وزیادبوونی، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، هەروەها لە ناوچەکانی باشوور کەمێک دادەبەزن.
بۆ رۆژی یەکشەممە کەش و هەوا ساماڵ دهبێت لەگەڵ هەندێک هەور، هەروەها تەم لە بەیانیاندا دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت. پلەکانی گەرما لە هەموو ناوچەکانی وڵات کەمێک بەرزدەبنەوە.
ههروهها کەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی تەم و مژ لە بەیانیاندا و وردە وردە نامێنێت. پلەکانی گەرما لە هەموو ناوچەکانی وڵات نزیك دهبن له ڕۆژی پێشوو.