وەزیری دەرەوە و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت دەکەنەوە کە پێویستە سەرجەم لایەنەکان به‌شداری حکومەتی سوریا بكه‌ن

سیاسی
  • 19-12-2024, 09:41
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    فوئاد حوسێن و ئه‌نتینیۆ گۆترێس جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی هه‌موو پێكهاته‌كانی سوریا له‌حكومه‌تی نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌.
    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، ڕاگه‌یاندووه‌،  فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌  و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تاوتوێی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تی سووریایان كردووه‌ و گۆتێرێس گوتوویه‌تی، له‌ ڕێگه‌ی نێرده‌ی تایبه‌ته‌وه‌ به‌رده‌وام چاودێری بارودۆخی سووریا و كێشه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن.
    هه‌روه‌ها ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌وتووه‌ نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی دیمه‌شقی كردووه‌ وله‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆبوویته‌وه‌ وجه‌ختیش له‌سه‌ر گرنگی پشتگیریكردنی گه‌لی سوریای كردووه‌ و دڵگرانی خۆشی له‌هه‌مبه‌ر ئاڵۆزیه‌كانی نێوان گروپ و هه‌ندێ ڕێكخراوی چه‌كداری و YPG ده‌ڕبریوه‌ كه‌ئه‌گه‌ری دروستبوونی شه‌ڕێك له‌نێوانیاندا هه‌یه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌شی كردووه‌ كه‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا وقه‌ته‌ر به‌رده‌وام بۆ تاوتووێكردنی شێوزای ئارامكردنی دۆخه‌كه‌. 
     هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و حكوومه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته‌ كردووه‌ته‌وه‌.
    هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فوئاد حوسێن گوتوویه‌تی، بارودۆخی سووریا به‌هۆی باڵاده‌ستی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا، به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌چێت، به‌تایبه‌تی كه‌ داعش دووباره‌ خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه‌ و هه‌وڵ ده‌دات سوود له‌ ڕووخانی سوپای سووریا و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات وه‌ربگرێت.
    هه‌روه‌ها جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ زیندانه‌كانی كۆنترۆڵ بكرێت به‌تایبه‌تی كه‌ سه‌دان چه‌كدار و سه‌ركرده‌ی داعشیان تێدایه‌. به‌ پێویستیشی زانیوه‌ چاره‌یه‌كی به‌ په‌له‌ بۆ كامپی هۆل بدۆزرێته‌وه‌ و پارێزگاریش له‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بكرێته‌وه‌ و زۆریش له‌ ئاواره‌كان نه‌كرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.