بەغداد – ا ه ع یەكێتی نیشتمانی كوردستان تەئكیدیكردەوە لە دادگای فیدڕاڵی تانە لە دوا دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەدات. لای خۆیەوە رێبوار تەها سەرۆكی لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كەركوك، ئەمرۆ سێ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" دوا بڕیاری پەرلەمان نا دەستورییە و دەسەڵاتی دادوەری تێپەڕاندووە"، تەئكیدیشیكردەوە" بەپێی دەستور و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران، ناكرێت پرۆژە یاسایەك كە پەسەندكراوە بە بڕیارێكی لەوجۆرە هەڵوەشێنرێتەوە". وتیشی" یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دادگای فیدڕاڵی تانە لە دوا دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەدات" داواشی" لەسەرۆك كۆمار كرد لەوبارەیەوە هەڵوێستی هەبێت و رێز لەرێوشوێنەكانی كۆمسیۆن بگیرێت و پابەندبن پێوەی".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات