بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، لەگەڵ ئەنیل بۆرا ئینان باڵیۆزی کۆماری تورکیا لە عێراق، سەبارەت بە دەستەبەرکردنی سنوورە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ لە نووسینگەکەی تایبهتی خۆی له بهغدا ، لەگەڵ باڵیۆزی کۆماری تورکیا لهعێراق، ئەنیل بۆرا ئینان، كۆبووهوه و له كۆبونهوهكهدا ههردوو لا گفتوگۆیان سەبارەت بە بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش لە زۆر بواردا کرد".
- بەپێی راگهیندراوهكه -لای خۆیەوە باڵیۆزی تورکیا جەختی کردەوە "پتهوهی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە هاوبەشەکان بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و تورکیا بکات".