سەرۆک وەزیران ڕاوێژکارەكانی ڕاسپارد ڕەچاوی لێدوانەکانیان بکەن لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکاندا

سیاسی
  • أمس, 20:42
  • +A -A

    بەغدا –INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕاوێژکارەكانی ڕاسپارد ڕەچاوی لێدوانەکانیان بکەن لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکاندا.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ڕاوێژکارە ڕاسپارد، ڕەچاوی لێدوانەکانیان بکەن لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکاندا، و بە پێچەوانەی چوارچێوەی گشتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لێدوانەکانیان دەربڕینی بۆچوونی کەسی نەبێت، کە نوێنەرایەتی حکومەت ناکات، و نابێت بەبێ ڕەزامەندی فەرمی، هیچ دەرکەوتنێک یا لێدوانێکیان بۆ میدیاکان هەبێت.

    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە

    هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکرا كه‌ "هەموو ڕاوێژکارەکان سەرپشک کران، لەنێوان بەردەوامبوون لە کاری فەرمی یان وازهێنان لە شوێن و پۆستە ڕاوێژکارییەکانیان، بەم شێوەیەش ئازاد دەبن لە دەربڕینی بیروڕای تایبەتی خۆیان".