بەغدا – INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سهرۆك کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید لەگەڵ ڕێباز حەملان، بریكاری وەزیری دارایی، سەبارەت بە بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و بڕگەکانی تاوتوێ کرد.
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار له راگهیندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) نێردراوه ، تێیدا هاتووه " سهرۆك کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید ، لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە ڕێباز حەملان، بریكاری وەزیری دارایی کرد".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "سەرۆکی کۆمار بەبۆنەی دەستبەکاربوونی پۆستە نوێیەکەی وەک بریكاری وەزیری دارایی، پیرۆزبایی لە حەملان کرد، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە کارەکانیدا".
لە درێژەی راگهیندراوهكهدا هاتووە "لە کۆبوونەوەکەدا لایەنە دارایی و ئابوورییەکانی وڵات تاوتوێ کرا، هەروەها پێویستی درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی ئابووری بۆ دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و بەدیهێنانی گەشەسەندنی بەردەوام".
له راگهیندراوهكه ئاماژەی بەوەشکرد، "تاوتوێی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2025 و بڕگەکانی کرا، هەروەها گرنگی دانانی ئەولەویەت و دیدگا، کارکردن بۆ زۆرترین سەرچاوە و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، پێویستی پەرەپێدانی کەرتی بانکی، و باشترکردنی ئەدای بانکە حکومی و ئەهلییەکان بە شێوەیەک کە سەقامگیری ئابووری بەرز بکاتەوە جەختی لەسەر کرایەوە".