بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرپرسی ڕەوتی حیكمهی نیشتمانی، سهید عەممار حەکیم، هەوڵەکانی دەستەی ئەمینداران و تۆڕی راگهیاندنی عێراقی بەرز نرخاند، هاوکات جەختی لەسەر پێویستی وەبەرهێنان لە متمانەی هاووڵاتیان لە کەناڵەکانی تۆڕەکەدا کردەوە.
سهید ئەلحەکیم لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: لەگەڵ سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی تۆڕی میدیایی عێراقی، تایر ئەلغانمی کۆبووینەوە و ستایشی ئەو هەوڵانەمان کرد کە لەلایەن دەستەکە دراون لە ئەمینداران و تۆڕی راگهیاندنی عێراقی، و داوای تێکەڵاوبوون لەگەڵ سهرجهم دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بە کاروباری راگهیاندنی دەوڵەتی عێراق، هەروەها هاوکاری و هاوبهشی نێوان ئەنجومەن و تۆڕەکە بۆ پێشکەشکردنی ئەدای راگهیاندنی چۆنایەتی بە وەرگری عێراقی" ههروهها جەختی لەوە کردەوە، "وەبەرهێنانی سوودی متمانەی هاووڵاتییان لە کەناڵەکانی تۆڕەی راگهیاندنی عێراق وەک دامەزراوەیەکی دەوڵەتی لە دابینکردنی ناوەڕۆکی میدیایی پرۆفیشنال."
ههر به گوێرهی راگهیتدراوهكه سهید حهكیم جەختیشی کردەوە، "گرنگی راگهیاندن لە قۆناغی ئێستادا، هەروەها پێویستی داڕشتنی پلان و كارنامهی کە کۆمەڵگا لەو هێرشە فیکری و کولتوورییانەی بەرکەوتووە بپارێزێت"، داوای کرد، "بڵاوکردنەوەی ئەرێنی و ڕۆحی گەشبینی لە کۆمەڵگا و گرنگیدان بەو دەستکەوتانەی کە بەدەست هاتوون و بانگەشەکردنیان جەختمان لەسەر گرنگی تەواوکردنی ژینگە کردەوە".