بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، وەڵامی بانگەوازی ئەو منداڵە، “موسا میساق”ی دایەوە، کە لە ڕێگەی بەرنامەی “الوطن و الناس”ەوە کە لەلایەن ڕۆژنامەنووس، “مستەفا روبیعیهەوە پێشکەشکرابوو، لە ڕێگەی كهناڵی عێراقیە ئهخباریهوه.
وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، بریار دەدات کە منداڵەکە(موسا میساق) کارتی نیشتمانی پێبدرێت، دوای ئەوەی نەیتوانیوە کارتی نیشتمانی بەدەستبهێنێت، بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەنامەیەکی ناسنامە بەدەستبهێنێت، تەمەنی گەیشتبووە ١٢ ساڵ.
شەمەری جەختی لەوە کردەوە، "گرنگی ئەم منداڵە ژیانی ئاسایی خۆی بژی و ناوی خۆی لە قوتابخانە تۆمار بکات"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "بە شێوەیەکی شەخسیی بەدوایدا دەگەڕێت لەسەر ئەم بابەتە بۆ ئەوەی بزانن بارودۆخی هەیە".
جەختیشی لەوە کردەوە، "وەزارەتی ناوخۆ گرنگییەکی زۆر بە بارودۆخە مرۆییەکان دەدات، وە وەزارەتێکە بۆ هەموو عێراقییەکان".