بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئامادەیی عێراق بۆ هاوکاریکردن لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە دووپاتدەکاتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " ئهمڕۆ چوارشهممه ، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لە شاری ئەلعولا لەگەڵ شازادەی جێنشین شازادە محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود کۆبووەوە".
ههر به پێی راگهیاندنهكه ئهوهیش هاتووه كه" لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرنگی ڕێککەوتن لەسەر هەماهەنگی هاوبەش سەبارەت بە کاردانەوەی ڕووداوەکانی سوریا کرا، لەگەڵ چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بەشێوەیەک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەیی و سەقامگیری سەرتاسەری ناوچەکە".
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووهكه " سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر پەرۆشی عێراق کردەوە، بۆ یەکگرتوویی خاکی سوریا و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی و ڕێزگرتن لە ئیرادەی ئازادی گەلەکەی و دڵنیابوون لە بەشداری کردنی سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی سوریا لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا".
ههر به پێی راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووهكه" سهرۆك وهزیران ئامادەیی عێراقی نیشاندا بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ برایان و دۆستان لە ناوچەکە، لەپێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و دوورخستنەوەی ناوچەکە لەمەترسی شەڕ و پێکدادان".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، "باس لە بارودۆخی کارەستباری غەززە و بەردەوامی دەستدرێژییەکانی قەوارەی داگیرکەر بۆ سەر فەڵەستینییەکان کرا"ههروهها ئاماژه بۆ ئهوهیش كراوه كه "گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ و دوو هێندە کردنی هەوڵە فریاگوزارییەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی خەڵکی غەززە" ههروهها جەخت کرایەوە لەسەر "پتەوکردنی ئاگربەست لە لوبنان و هەوڵدان بۆ پابەندبوون بەو ڕێکەوتنانەی کە لەسەری ڕێککەوتوون".