پێنج شەممە پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج لەهەولێر بەرێوەدەچێت

وەرزش
  • 18-12-2024, 16:41
  • +A -A

    هەولێر -  INA
    بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 19-12-2024  كاتژمێر(3:30) ئێوارە لە درێم ستی شاری هەولێر چوارەمین پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی ( راپید ) لە شاری هەولێر بۆ ماوەی ( 3 ) رۆژ بەرێوەدەچێت . 
    سەبارەت بە پاڵەوانیەتیەكە محەمەد خەلیل سەرپەرشتیاری پاڵەوانیەتییەكە گوتی: یانەی هەولێر بەسپۆنسەری (درێم زۆرن كافێ) ئەم پاڵەوانیەتیە بەرێوەدەبات و پاڵەوانیەتییەكە باوەرپێكراوە لە لایەن یەكێتی شەترەنجی جیهانیەوە لە رێگای یەكێتی شەترەنجی عێراقیەوە .
    محەمەد خەلیل زانیارییەكاتی تری پاڵەوانیەتییەكە بەمشێوەیە باسكرد و گوتی : 
    1-پاڵەوانیەتیەكە راپیدە 10 + 15واتە دەستپێك  15خولەك و بۆ هەر جولەیەك  10چركە
    زیاد دەبێت وە ماوەی (  3) رۆژ دەخایەنێت لە رێكەوتی 19و20و21-12-2024 پاڵەوانیەتیەكە بەرێوە دەچێت .
     2-رۆژی پێنج شەم رێكەوتی 19-12-2024 كاتژمێر (  3:30) دەبێت بەشداربووان ئامادە
    بن و كاتژمێر (  4) یاری دەست پێ دەكات .
     3-خەڵاتەكان :
    خەڵاتی یەكەم /  ١,٠٠٠,٠٠٠یەك ملیۆن دیناری عێراقی .
    خەڵاتی دووەم /  ٨٠٠,٠٠٠هەشت سەد هەزار دیناری عێراقی .
    خەڵاتی سێیەم /  ٦٠٠,٠٠٠شەش سەد هەزار دیناری عێراقی .
    خەڵاتی چوارەم /  ٤٠٠,٠٠٠چوار سەد هەزار دیناری عێراقی .
    خەڵاتی پێنجەم /  ٢٠٠,٠٠٠دوو سەد هەزار دیناری عێراقی .
    خەڵاتی شەشەم /  ١٠٠,٠٠٠سەد هەزار دیناری عێراقی .
    خەڵاتی باشترین یاریزانی خوار (  20) ساڵ /  ١٥٠,٠٠٠سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی .
    خەڵاتی باشترین یاریزانی ئافرەت /  ١٠٠,٠٠٠سەد هەزار دیناری عێراقی .
    خەڵاتی باشترین یاریزانی خوار ( 14 ) ساڵ / كورسی گەیمینگ .