مەشهەدانی و فه‌رایه‌ هەڵوێستی پتەو و جددی هه‌ردوو وڵاتیان لەگەڵ مافەکانی گەلی فەلەستین دووپات دەکەنەوە

سیاسی
  • 18-12-2024, 15:56
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، مەحمود مەشهەدانی و وەزیری ناوخۆی ئوردن، مازن فه‌رایه‌ ، هەڵوێستی پتەو و جددی هه‌ردوو وڵاتیان لەگەڵ مافەکانی گەلی فەلەستین دووپاتکردەوە.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە راگه‌یندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌ تێیدا، ڕایگەیاندووە، “مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە عەممان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئوردن مازن فه‌رایه‌ کۆبووەوە ،  لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک په‌رله‌مانتار و باڵیۆزی عێراق لە ئوردن، عومەر بەرزانجی ئامادەبوون”، ئاماژەیان بەوە کرد کە “لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی ئەمنی نێوان ئوردن و عێراق کرا”.

    له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشكرا كه‌، "لە کۆبوونەوەکەدا دەستی خرایە سەر ڕێگاکانی به‌هێزكردنی هاریکاری و پەرەپێدانی میکانیزمی هەماهەنگی لە نێوان هێزه‌ ئەمنییەکان لە هەردوو وڵات بەمەبەستی پته‌وكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، هەروەها دەستی خرایە سەر میکانیزمەکانی چوونە ژوورەوە بۆ هاووڵاتیانی عێراقی بەتایبەتی ئەو خوێندکارانەی ئارەزووی خوێندنیان هەیە لە شانشینی ئوردن، و ڕێگاکانی ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی چوونە ژوورەوەیان بۆ ئوردن."

    له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌، "پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەی عەرەبی گفتوگۆیان لەسەر کرا، کە تێیدا پێویستی بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەشی عەرەبی بۆ پشتیوانیکردن لە پرسە گرنگەکان، لە پێش هەموویانەوە پاڵپشتیکردن بوو بۆ گەلی سوریا، باسکرا، ئەمە جگە لەوەی باس لە دۆخەکە کرا له‌ غەززە و لوبنان و ئەو هەوڵانەی کە دراون بۆ پشتگیریکردنیان لە ژێر ڕۆشنایی ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە".

    بەگوێرەی ئەو راگه‌یندراوه‌كه‌ هەردوولا ، “هەڵوێستە پتەوەکانی دوو وڵات بۆ پشتیوانی لە دۆزی فەلەستینیان بەرز نرخاندووە، جەختیان لەو هەڵوێستە پتەو و جددییە کردووەتەوە کە لەگەڵ مافەکانی گەلی فەلەستین لە بەرامبەر هێرشەکانی زایۆنیستەکاندا وەستاون، وگرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی فەلەستین بە شێوەیەکی دادپەروەرانە".

    لای خۆیەوە مەشهەدانی "پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستە پتەوەکانی ئوردن لە پاڵپشتیکردنی کێشەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لەسەر هەموو پرسەکان دەربڕی".