بەسرە - INA – محهمهد ناسڕ
جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری و وەزیری ناوخۆی کوەیت، فەهد یوسف سعود ئەلسەباح، پێشوازی له هاندەرانی عێراقی کرد کە لە کوەیت ئامادەبوون بۆ پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردەی عێراق لە ٢٦هەمین پاڵەوانێتی جامی کەنداو.
سەباح ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگهیندراوێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: حکومەت و گەلی کوەیت پێشوازی لەو هاندەرە عێراقییانە دەکەن کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر گەیشتوونەتە کوەیت، هەرچەندە پاڵەوانێتیەکە شەممەی داهاتوو دەستپێدەکات.
سەباح خۆشحاڵی خۆی بە ئامادەبوونی هاندهرانی عێراقی پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە "کوێت بە هەموو خۆشەویستی و پێشوازییەکەوە گەلی عێراق لە باوەش دەگرێت".
سەباح وتیشی: بەخێربێن هاندهرانی عێراق لە کوێت دهكهین، ئاماژەی بە پەیوەندی برایانە و پەیوەندی پتەوی نێوان ئەو دوو گەلە کرد.