بەغدا - INA - حەسەن فهواز
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پەرلەمان پلانەکانی بۆ دامەزراندنی پڕۆژەیەکی دارستانی بەردەوام لە دیوی کەرخی بەغدا ڕاگەیاند.
حەسەن خەفاجی، سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پەرلەمان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پرۆژەی دارستانە بەردەوامەکانی بەغدا لە دیوی رهسافه بە سییەکانی پایتەخت دادەنرێت، بەو پێیەی پڕۆژەیەکی ستراتیژی گەورەیە کە درێژدەبێتەوە لەسەر ڕووبەری زیاتر لە ١٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار مەتر چوارگۆشە (زیاتر لە پێنج هەزار دۆنم.)
ئاماژەی بەوەشکرد، "پڕۆژەکە ڕەوانەی یەکێک لە کۆمپانیا بەناوبانگەکان کراوە"، جهختیشی لهوه كردهوه كه "پڕۆژەی هاوشێوە هەیە کە بەم نزیکانە لە دیوی کەرخ جێبەجێدەکرێن، بەو پێیەی ئەگەری دامەزراندنی پڕۆژەیەکی هاوشێوە لە ناوچەی تاجیات هەیە".