بەغدا - INA
عەلی وەهاب، ڕاهێنەری ئامانهی بەغدا، ئامادەیی یانهكهی دووپاتکردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی کەرخ، ئەمڕۆ، لە گەڕی 32ی جامی تۆپی پێی عێراق.
وەهاب بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئامانهی بەغدا بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە دەچێتە ناو یارییەکەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، “یارییەکە دەرفەتێکی گرنگ لهخۆ دهگرێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی تواناکانی یاریزانەکان، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی ئەو تەحەدایەی کە یانهی کەرخ دروستیکردووە ، یەکێکە لە تیپەکانی خولی پیشەگەری ئەستێرەکانی عێراق".
وەهاب ئاماژەی بەوەشکرد، “یانهی ئامانهی بەغدا کاردەکات بۆ ڕێکخستنەوەی دۆخی خۆی دوای دابەزینی بۆ خولی نایاب، بە ئامانجی گەڕانەوەی خێرا بۆ خولی پیشەگەر".
وەهاب لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە "ڕووبەڕووبوونەوەی یانهیهك بە قەبارەی یانهی کەرخ چێژێكی تایبەت بە یارییەکە دەبەخشێت، ئەمەش پاڵنەرێکی زیادە دەدات بە یاریزانانی ئامانهی بەغدا بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە دەربکەون".