بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان، لەگەڵ پارێزگاری ئەنبار، محەمەد نووری، هاوکاری بۆ چارەسەرکردنی کێشە یاساییەکان لە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکەدا گفتوگۆی کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکی دادوەر و پارێزگاری کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه، تێیدا هاتووە کە “سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زەیدان، پێشوازی لە پارێزگاری ئەنبار، محەمەد نووری کردووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر هاوکاری نێوان دەسەڵاتی دادوەری و ئیدارەی پارێزگاكهی کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە یاساییانەی کە ڕێگرن لە تەواوکردنی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکە".