وەزارەتی دارایی ڕەتیدەکاتەوە له‌ دەرکردنی نووسراوێك سەبارەت بە پێدانی پارەی قەرەبووکردنەوە بۆ خانووە ڕووخاوەکان

ناوخۆ
  • 18-12-2024, 12:49
  • +A -A

    به‌غدا –INA 

    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی ڕەتیکردەوە راستی دەرکردنی نووسراوێك کە بۆی دەگەڕێتەوە سەبارەت بە پێدانی پارەی قەرەبووی خانووە ڕووخاوەکان.

    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه، تێیدا هاتووە، "ڕەتکردنەوەی ڕەوایەتی دەرچوونی ئەو نووسراوەی کە دەگەڕێتەوە بۆ بەشی یاسایی، و بڵاوبوونەوەی لە سۆشیال میدیا سەبارەت بە خەرجکردنی پارەی قەرەبووکردنەوەی ماڵە ڕووخێنراوەکان”، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە “هیچ نووسراوێك لەلایەن وەزارەتەوە بەپێی ئەم ژمارەیە دەرنەچووە".

    بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌، وەزارەتی دارایی داوای لە "ڕای گشتی و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا و سەرجەم پیشەگەرەکانی میدیا کردووە لەکاتی وەرگرتنی هەواڵدا ورد و وریا بن، هەروەها پشت بە پلاتفۆرمە فەرمییەکانی پەیوەندیکردن و ماڵپەڕە پەسەندکراوەکانی وەزارەت ببەستن وەک تاکە سەرچاوەی زانیاری".