بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری تەندروستی، ساڵح مەهدی حەسناوی، گەیشتە پارێزگای بەسرە.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی، ساڵح مەهدی حەسناوی گەیشتە پارێزگای بەسرە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئامانج لە سەردانەکە پێداچوونەوە بوو بە دۆخی تەندروستی پارێزگاکە، هەروەها کردنەوەی نەخۆشخانەی نەشتەرگەری کوێت بە توانای 250 قەرەوێڵەیی".