مالیكی: ڕێز لە بژاردەكانی گەلی سوریا دەگرین لە كاركردن بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی هەمەلایەن

سیاسی
  • 17-12-2024, 21:02
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، تەئكدیكردەوە: لە ڕێزگرتن لە بژاردەكانی گەلی سوریا لە كاركردن بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی هەمەلایەنە كە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی هەموو پێكهاتەكانی گەل بێت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، ئەمڕۆ لە نوسینگەی خۆی پێشوازی كرد لە باڵیۆزی كۆماری توركیا لە عێراق ئەنیل بورا ئینان، و لە میانی دیدارەكەدا باس لە  پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات كراو پێداچوونەوە كرا بە دوایین پێشهاتەكانی سەر گۆڕەپانی عەرەبی و نێودەوڵەتی، بەتایبەتی ئەو ڕووداوانەی لە سوریا ڕوودەدەن و ڕۆڵی  زلهێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان لە پاراستنی سەقامگیری ناوچەكەدا.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕوونیكردەوە: كە گۆڕانكارییەكانی ئێستای سوریا پێویستی بە دیالۆگ و هاوكاری و هەماهەنگی هەڵوێستەكانی وڵاتانی ناوچەكە هەیە بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ئاسایش و ڕێگریكردن لە هەر كاردانەوەیەك كە ڕەنگە زیان بە ئاسایش بگەیەنێت لە ناوچەكەدا، و جەختیشیكردەوە: لەسەر ئیدانەكردنی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنیی و فراوانخوازییەكانی بۆ سەر خاكی سوریا لە نێو بێدەنگیدا لەلایەن عێراقەوە.
    ئاشكراشیكرد: ئێمە ڕێز لە بژاردەكانی گەلی سوریا دەگرین، لە كاركردن بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی هەمەلایەنە كە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی هەموو پێكهاتەكانی گەل بێت، بەڵام دەبێت ئاگاداری هێزە تیرۆریستییەكان بین كە دۆخی سوریا بقۆزنەوە و كاریگەری نەرێنی لەسەر عێراق و باقی وڵاتانی وڵاتانی دراوسێ دروست بكەن.
    وتیشی: توركیا بەرپرسیارێتی گەورەی لە ئەستۆیە بۆ پاراستنی ئاسایش و گەڕاندنەوەی سوریا بۆ سەروەری و یەكگرتوویی.
    لای خۆیەوە باڵیۆزی توركیا جەختیكردەوە: كە وڵاتەكەی هیوادارە سوریا بتوانێت حكومەتێك پێكبهێنێت كە هەموو خواستەكانی گەلی سوریا بەدیبهێنێت، و ئاماژەیدا: بە ڕۆڵی سەرەكی عێراق لە ناوچەكە و گرنگی ڕاوێژكردن لەگەڵیدا لە پێشهاتەكانی ئێستادا.