بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، نوێنەری عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان عەباس كازم عوبێد، تەئكیدی لە ڕەتكردنەوەی عێراق لە هەرچەشنە دابەشكردنێكی خاكی سوریا كردەوە.
عوبێد لە وتارەكەیدا لە میانی دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ كردووە، رایگەیاند: گەلی سوریا مافی چارەی خۆنووسینیان هەیە، و هەروەها داوای داڕشتنی نەخشەڕێگایەكی ڕوونی كرد كە گەرەنتی بەشداری كاریگەرانەی هەموو هێزەكانی سوریا بكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئێمە هەر جۆرە دابەشكردنێكی خاكی سوریا ڕەتدەكەینەوە، و وتیشی: نابێت سوریا ببێتە پەناگە و خاڵی پەڕینەوە بۆ تیرۆریستان.
هاوكات ئیدانەی بڕیاری قەوارەی زایۆنی بۆ فراوانكردنی شوێنی نیشتەجێبوون لە جۆلانی داگیركراو كرد و وتی: جۆلان خاكی داگیركراوی سوریایە و ئێمە بڕیاری ئەو قەوارەیە بۆ فراوانكردنی نیشتەجێبوونەكان لەوێ ئیدانە دەكەین.
ناوبراو داواشی لە ئەنجومەنی ئاسایش كرد كۆتایی بە پێشێلكارییەكانی زایۆنیەكان لە سووریا بهێنێت، و جەختی لەئامادەیی بەغداد بۆ درێژەدان بە كاركردن لەگەڵ هەموو لایەنەكان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە سووریا كردەوە.
داواشی لە هەموو لایەنەكانی سوریا كرد كە بەسەر ناكۆكیەكاندا زاڵبن و پێكەوە كاربكەن بۆ بنیاتنانی سیستەمێكی سیاسی كە ڕەنگدانەوەی خواستەكانی گەلی سوریا بە هەموو پێكهاتەكانیەوە بێت.