بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پرسەنامەیەكی بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ تكلیف عەبد عەلی ئال دانە شێخی خێڵەكانی جبور راگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ تكلیف عەبد عەلی ئال دانە شێخی خێڵەكانی جبور سەرەخۆشی دەكات.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: كە سەرۆك وەزیران ڕۆڵی گەورە و دیار و بەرچاوی كۆچكردوو و هەوڵەكانی بۆ بەرزكردنەوەی یەكڕیزی و هاوئاهەنگی لەنێوان خەڵكی كۆمەڵگەی عێراقیدا بە بیرهێنایەوە.
لە كۆتایی بەیاننامەكەشدا ئاماژەیكردووە: بە رەحمەت و ڕازیبوون بۆ ڕۆحی كۆچكردوو، سەبر و دڵنەواییش بۆ بنەماڵەكەی و خێڵەكەی و خۆشەویستەكانی.