عێراق و ئوردن بەیاننامەیەكی هاوبەش واژۆدەكەن كە پاڵپشتی بۆ دەرئەنجامی كۆبوونەوەكانی عەقەبەی تێدایە

سیاسی
  • 17-12-2024, 17:18
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی و هاوتا ئوردنییەكەی ئەحمەد سەفادی، بەیاننامەیەكی هاوبەشیان واژۆ كرد كە پێنج خاڵی تێدابوو، لەوانە پشتیوانی لە دەرئەنجامی كۆبوونەوەكانی عەقەبە سەبارەت بە سوریا و پشتیوانی لە هەوڵەكانی ئامانجدار لە وەستاندنی دەستدرێژی زایۆنییەكان بۆ سەر كەرتی غەززە.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: لەئەنجامی ئەو گفتوگۆ فەرمییانەی كە لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی و هاوتا ئوردنییەكەی ئەحمەد سەفادی ئەنجامدرا، بەیاننامەیەكی هاوبەش بڵاوكرایەوە، بە ئامادەبوونی ئەندامانی نوسینگەی هەمیشەیی لە ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوە و سەرۆكی لیژنەی برایەتی پەرلەمانی ئوردن-عێراق و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران كە نوێنەرایەتی سەرۆك و ئەندامانی لیژنە و كوتلەكانی پەرلەمان دەكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەفادی سەردانەكەی مەشهەدانی بۆ شانشین بەرزنرخاند وەك یەكەم سەردانی فەرمی لەدوای دەستبەكاربوونی لە پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی  عێراق، و گفتوگۆكانیش بە واژۆكردنی بەیاننامەیەكی هاوبەش كۆتایی هات كە تێیدا هاتبوو؛
    یەكەم - بەهێزكردنی هەماهەنگی نێوان ئوردن و عێراق؛ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی لە هەلومەرجی ناوچەكە سەپێنراون، پاڵپشتیكردنی براكانمان لە سوریا، ڕێزگرتن لە ئیرادەیان و پێویستی پاراستنی ئاسایشی سوریا و هاووڵاتیانی، پاراستنی یەكێتی خاكەكانیان و دەستەبەركردنی نوێنەرایەتیی هەموو پێكهاتەكانیان لە پرۆسەی سیاسی و پشتگیری لە دەرئەنجامی ئەو كۆبوونەوانە دەكەن كە شاری عەقەبەی ئوردن میوانداری دەكات سەبارەت بە دۆخی سوریا.
    دووەم - بەهێزكردنی ئاسۆی هاوكاری ئابووری ئوردن و عێراق، تێپەڕاندنی هەر ئاستەنگێك كە ڕێگری لەم كارە بكات، و ڕێكخستنی سەردانی هاوبەش بۆ لیژنەكانی پەرلەمان و ژووری پیشەسازی و بازرگانی لە هەردوو وڵات، بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە كردنەوەی پەنجەرەی وەبەرهێنان لە بوارە جیاوازەكاندا، كاركردن بۆ دامەزراندنی ڕێككەوتنی هاوكاری كولتووری و پەروەردەیی، و سوودوەرگرتن لە ئەزموونەكانی ئاڵوگۆڕی هاوبەش لە كەرتەكانی كشتوكاڵ و وزە و بیناسازیدا.
    سێیەم - گرنگی تەواوكردنی پڕۆژەی درێژكردنەوەی بۆری نەوت لە بەسرە بۆ عەقەبە، كە بە خوێنبەرێكی ئابووری گواستنەوە دادەنرێت بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات، و كاركردن بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆژەی هاوبەشی جۆراوجۆری دوولایەنە و سێ قۆڵی لەگەڵ برایانمان لە میسر.
    چوارەم- پشتیوانی لە هەموو هەوڵەكان بە ئامانجی ڕاگرتنی دەستدرێژی دڕندانەی زایۆنیەكان بۆ سەر كەرتی غەززە،و ڕەتكردنەوەی هەوڵەكانی راگواستنی برایان لە كەرتی غەززە و كەناری ڕۆژئاوا،و كاركردن بۆ دوو هێندەكردنی هەوڵەكان بۆ گەیاندنی كەرەستەی فریاگوزاری بۆ كەرتی غەززە، ڕەتكردنەوەی هەموو جۆرە چالاكییە توندڕەوەكان لەلایەن دانیشتووان دژی برایان لە ناوچە جیاوازەكانی فەلەستین، و ڕەتكردنەوەی ئەو پێشێلكاریانەی كە دژی پیرۆزییەكان ئایینی ئیسلامی و مەسیحی لە قودس ئەنجام دەدرێن.
    پێنجەم - هەماهەنگیكردنی هەڵوێستە هاوبەشە پەرلەمانییەكانی نێوان ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئوردن، بە پشتبەستن بە مێژوویەكی دوور و درێژی پەیوەندیی برایەتیی دامەزراو لە نێوان هەردوو وڵات و هەردوو گەلی برا، بە شێوەیەك كە بەشدار بێت لە گەیشتن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان و بەرگریكردن لەپرسەكانی نەتەوە.