سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم شای ئوردن كۆدەبێتەوە

سیاسی
  • 17-12-2024, 16:10
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی لە عەممان لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەمی ئوردن كۆبووەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: شا عەبدوڵای دووەم لە كۆشكی حسێنییە پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی كرد، بە ئامادەبوونی شازادە حسێن بن عەبدوڵای دووەم شازادەی جێنشین.
    مەشهەدانی پێشتر لە میانی دیدارەكەی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن تەئكیدیكردەوە: كە دۆخی ئەمڕۆی فەڵەستین پێویستی بە هەڵوێستێكی عەرەبی جددی هەیە، كە پێویستی بە هەوڵی هاوبەش هەیە بۆ پشتیوانیكردن لە مافەكانی گەلی فەلەستین، هەروەها دۆخی سوریا و لوبنان پێویستی بە پشتیوانی و پاڵپشتی ڕاستەقینە هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددا سیاسی و ئابوری و ئەمنیانەی كە ئەم وڵاتانە ئەزموونی دەكەن.
    ئامانجی سەردانەكە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتە لە بوارە جیاجیاكانی سیاسی و ئابوری و ئەمنیدا، جگە لە تاوتوێكردنی پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانی بەرژەوەندی هاوبەش.