شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی هەنگاوەکانی پێکهینانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم تاوتوێ دەكەن

سیاسی
  • 17-12-2024, 14:47
  • +A -A

    هەولێر – INA
    ئەمڕو ١٧ / ١٢ / ۲۰۲٤ ، له بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان له پیرمام، هەردوو شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان كوبوونەوە.
    بەپێی بەیاننامەیەكی هاوبەشی كۆبوونەوەی نێوانیان كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، دەڵێت:  له كۆبوونەوەکەدا بارودوخی ناوچەکەو ئەو گورانکاریانەی کەهاتوونەتەئاراوه و کاریگەرییان لەسەر عیراق و هەریمی کوردستان خرانەبەرباس. هەردوولا کوکبوون لەسەر تەبایی و هاوهەڵوێستی له پاریزگاریکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەریمی کوردستان لەم قوناغە هەستیارەدا.
    ئاشكراشیكرد: له تەوەرێکی دیکەی کوبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوەکانی پێکهینانی کابینەی تازەی حکومەتی هەرێم و هەنگاوەکانی پیویست بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە کرا، هەردوولا هاوڕابوون که بەزووترین كات كار لەسەر ئامادەکردنی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ ئەو بنەمایانەی که حوکمرانیی کوردستانیان بۆ قوناغی ئاینده لەسەر بەڕێوەدەچێت بکەن بەشیوەیەك که پاریزگاری له پیگەو سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ماف و به رژەوەندییەکانی هاووڵاتیان و سەرجەم پیکهاتەکانی بکات.
    راشیگەیاند: لەمڕوەوە بڕیاردرا لیژنەیەکی هاوبەش کار لەسەر  ئامادەکردنی رەشنووسی ئەو بەرنامەیە بكات بۆ کوبوونەوەی ئاینده.