بەغداد – ا ه ع وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: لە هەڵمەتی ئاشكراكردنی بڕوانامەی ساختە لە وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەت بەردەوامن. لای خۆیەوە سەرمەند سەلام وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" 475 بڕوانامەی ساختەیان لە وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەت ئاشكراكردووە"، داواشی "لە وەزارەت و لایەنە حكومییەكان كرد رێوشوێنی پێویست لەوبارەیەوە بگرنەبەر". وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاند:" لە مانگی ئازاردا 90 بڕوانامە و لەمانگی نیسان 204 بڕوانامە و لەمانگی ئایاریش 181 بڕوانامەی ساختەیان ئاشكراكردووە".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات