زێدان لەگەڵ باڵیۆزی فینلەندا گفتووگۆ سەبارەت بە هاوكاری بواری دادوەری دەكات

ناوخۆ
  • 17-12-2024, 14:23
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان، لەگەڵ باڵیۆزی فینلەندا سەبارەت بە هاوكاریی لە بواری دادوەریدا گفتوگۆی كرد.
    ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان، پێشوازی باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق ئانو ساریلا كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دادوەر زێدان لەگەڵ باڵیۆزی فینلەندا  سەبارەت بە هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بواری دادوەریدا گفتوگۆی كرد.