كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی لە هەولێر دەستی پێكرد

سیاسی
  • 17-12-2024, 10:51
  • +A -A

    هەولێر - INA - ئیڤان ناسر
    ئەمڕۆ سێشەممە، هەردوو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری هەولێر سەبارەت بە شایستەی هەڵبژاردن كۆبوونەوە.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین لە شاری هەولێر كۆبوونەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئامانجی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردنە لەسەر قۆناغی دوای هەڵبژاردن سەبارەت بە هەڵبژاردنی (دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆك وەزیران، بەرنامەی حكومەت، و دابەشكردنی پۆستەانی تر).