بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكاری رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، و هاوكات پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما كەمێك بەرزببنەوە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: سبەی چوارشەممە، كەشوهەوا ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور، و پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، سەبارەت بە پلەكانی گەرماش بەپێی شارەكان رایگەیاند: پلەكانی گەرما لە دهۆك 10، هەولێر و سلێمانی 12، لە نەینەواو ئەنبار و كەركوك 13، بەغداد و دیالە 15، نەجەفی ئەشرەف و دیوانیە و واست و بابل 16، میسان 17، و بەسرە و موسەننا و زیقار 18 پلە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: كەشوهەوای ڕۆژی پێنجشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش لە هەموو ناوچەكانی وڵات كەمێك بەرزدەبنەوە.
رونیشیكردەوە: رۆژی هەینی كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری هەورەبروسكە لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات، هەروەها پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات بەرزدەبنەوە.
ئاشكراشیكرد: پێشبینییەكانی كەشوهەوای شەممەی داهاتوو بەشێوەیەكی گشتی نیمچە هەور دەبێت، دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە ناوچەكانی باكور، هەروەها پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات دادەبەزن.