بەغداد - INA - وەسام مەلا
ئەمڕۆ سێشەممە، كۆبوونەوەكانی خولی 46ی ئەنجومەنی یەكێتیی ئەنجومەنەكانی توێژینەوەی زانستی عەرەبی لە بەغداد دەستیپێكرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: كۆبوونەوەكانی خولی 46ی ئەنجوومەنی یەكێتیی ئەنجوومەنەكانی توێژینەوەی زانستی عەرەبی كە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە میوانداری دەكرێت، لە بەغداد دەستیپێكرد.
سكرتێری گشتی یەكیتی ئەنجومەنەكانی توێژینەوەی زانستی عەرەبی، عەبدولمەجید بن عەمارە لە وتارەكەیدا لە میانی كۆبوونەوەكانی چل و شەشەمین خولی ئەنجوومەنی یەكێتی ئەنجوومەنەكانی توێژینەوەی زانستی عەرەبی، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو رایگەیاند: شانازی دەكەم كە خۆشحاڵی یەكێتی دەرببڕم لە گەڕانەوەی بارەگا رەسەنەكەی لە عێراق و لە بەغداد و هیوادارین گەڕانەوەی هاندەرێك بێت بۆ سەركەوتنی زیاتر و پێشكەوتنی زانستی.
ئاماژەی بەوەشكرد: سوپاسی وەزیری خوێندنی باڵای عێراق نەعیم عەبودی دەكەم بۆ میوانداریكردنی ئەم كۆبوونەوەیە، سوپاسی هەموو ئەو كەسانەش دەكەم كە پاڵپشتی و بەشدارییان لە سازدانی ئەو كۆنفرانسە گرنگەدا كردووە، و وتیشی: كارەكان ئێستا لەسەر بنەمای تەواوكردنی 28 توێژینەوە لە كەرتە جیاوازەكانی زانستی و تەندروستی و كەرتی دیكەدا و ڕاپۆرتێكی ورد بەرێودەچێت.
رونیشیكردەوە: یەكێتی ئەنجوومەنی توێژینەوەی زانستی عەرەبی لەژێر چەتری كۆمكاری عەرەبیدا كاردەكات، و وتیشی: لە مانگی شوباتی داهاتوودا كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی عەرەبی لە عەممان سازدەكات بۆ ئەوەی ڕۆشنایی بخاتە سەر توێژینەوەی زانستی.