فەیاز پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی و ئامادەیی یەکە سەربازییەکانی کەرکوک دەکات

ئەمنی
  • 17-12-2024, 10:29
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز، لە بارەی دۆخی ئەمنی و ئامادەیی یەكە سەربازییەكانی كەركوك ئاگاداركرایەوە.
    دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز، بە یاوەری شاندێكی فەرماندەكانی دەستەكە گەیشتە پارێزگای كەركوك.
    ئاماژەی بەوەشكرد: مەبەست لە سەردانەكە پێداچوونەوەیە بە دۆخی ئەمنی و ئامادەیی یەكە سەربازییەكان.