به‌غدا-INA
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و چاودێریكردنی بومه‌له‌رزه ڕاگه‌یاند كه‌سبه‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه ساردترین ڕۆژ ده‌بێت و ئه‌م شه‌پۆله ساردییه له‌رۆی پێنچ شه‌ممه به‌كۆتا دێت.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، ڕاگه‌یاندووه سبه‌ی سێ شه‌ممه ساردترین ڕۆژ ده‌بێت له‌كاتی هاتنی ئه‌م شه‌پۆله سه‌رمایه كه وڵاتی گرتوته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی" پله‌كانی پێشبینی كراوه‌ی گه‌رما له‌به‌یانی سبه له‌شاره‌كان له‌ناوه‌راست و باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نبار له‌نێوان (1ـ3) پله ده‌بێت، به‌ڵام له‌شاره‌كانی باكوور و رۆژئاوای ئه‌نبار 1 پله ده‌بێت، و له‌وانه‌ی به‌ستان له‌ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژئاوای وڵات ئه‌م شه‌و وسبه‌ی به‌یانی هه‌بێت، وئاماژه به‌وه‌شی دا كه‌له‌رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌م شه‌پۆله ساردییه به‌كۆتایی دێت.
سه‌باره‌ت به‌باران بارینشی وتی" هه‌وره‌كان له‌ئاسمانی شاره‌كانی باكووری وڵات (له‌باكووری نهیناوا و هه‌ولێر خر ده‌بنه‌وه).