سه‌رۆك وه‌زیران وعه‌لاوی جه‌خت له‌سه‌ر پاڵپشتی هێزه‌ سیاسییه‌كان ده‌كانه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت

سیاسی
  • 16-12-2024, 21:55
  • +A -A

    به‌غدا-INA
     ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لەگەڵ ئه‌یاد عەللاوی سەرۆکی پارتی ویفاقی نیشتمانیی عێراق، پاڵپشتیی هێزە سیاسییەکان بۆ هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت تاوتوێ کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە"  محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پێشوازی له‌ ئه‌یاد عەللاوی سەرۆکی پارتی ویفاقی نیشتمانی عێراق كرد.
    لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پرسه‌ جۆراوجۆرەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی تاوتوێ کران، هەروەها گرنگیی پاڵپشتیکردنی هێزە سیاسییەکان لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکەی، لەوانە ئەولەویەتەکان بە ئامانجی باشترکردنی بارودۆخی گشتی هاوڵاتیان لەسه‌رانسه‌ری وڵات.
    هه‌روه‌ها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە کرا، بەتایبەتی ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات، کە تیایدا جەخت لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەلی سوریا و هاوکاریکردنیان کراوەتەوە، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی سەختی مرۆیی له‌غەززە، و کارکردن بۆ هەماهەنگی هەوڵە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان بۆ وەستاندنی ئەو شەڕەی کە زیاتر لە ساڵێکە بەردەوامە.