به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران ئاڕاستەی کرد، كه‌جه‌ژنی ڕۆژووگرتنی ئێزدییەکان ببێته پشووی فەرمی.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە- تێیدا هاتووە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران ڕێنمایی کردووە کە جه‌ژنی ڕۆژووگرتنی ئێزدییەکان، کە دەکەوێتە یەکەم هەینی مانگی ڕۆژهەڵاتی مانگی کانوونی دووەم، و پێش سێ ڕۆژی هەر ساڵێک دێت، پشووی فەرمی بێت بۆ نه‌وه‌كانی پێکهاتەی ئێزدی.
لە بەرامبەردا، خەلەف شه‌نگالی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی پشتڕاستکردەوە، کە رێنمایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕۆژووگرتنی ئێزدییەکان پشووی فەرمی بێت، لە گرنگیدانەکەیەوەیە به پێکهاتەکان و چاودێریکردنیه‌تی بۆ پێکهاتەی ئێزدی، جگە لە بڕیار و ڕێنماییەکانی دیکەی پەیوەست بە پێکهاتەکە و چاودێریکردنیان لە شه‌نگال و ناوچەکانی تر.