بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، لەگەڵ شاندێکی کۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی (IFC)؛ بۆ بەدواداچوون بۆ پڕۆژەی پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كۆبووهوه.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە - ڕایگەیاندووە"محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ شاندێکی کۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی (IFC) کرد بۆ بەدواداچوونكردنی پڕۆژەی پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.