مالكی چه‌خت له‌گرنگی فراوانكردنی ئاسۆكانی هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 16-12-2024, 19:01
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی لە گرنگی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری دوو قۆڵی و پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستایەتی و چالاککردنی میکانیزمەکانی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکان لەگەڵ ڕووسیا کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند" نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە ئێلبروس کوتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا  فیدراڵ له‌ عێراق کرد".
     له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هەردوولا بیروبۆچوونیان لەبارەی پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ عێراق و سەردانە هاوبەشەکانی نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵاتی دۆست ئاڵوگۆڕ کرد، هەروەها پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و کاردانەوەی گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی سوریا خسته‌ڕوو.
    سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی لە گرنگی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری دوو قۆڵی و پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستایەتی و چالاککردنی میکانیزمەکانی هاریکاری لە بوارە جیاجیاکان له‌گه‌ڵ ڕووسیا کردووەتەوە، جەختیشی لە گرنگی ڕۆڵی ڕووسیا کردەوە لە پاڵپشتیکردنی عێراق لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، و بەردەوامی هەماهەنگی هاوبەش بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل.
    مالیکی ئاماژەی بەئەو گۆڕانکارییانەی لە سوریا ڕوودەدەن كرد، جەختیكرده‌وه‌ له‌پەرۆشی بەغدا بۆ سەقامگیرکردنی دۆخی دیمەشق، و پاڵپشتیکردنی بۆ ڕێبازی ئاشتیانە و پێکهێنانی حکومەتێکی هەڵبژێردراو کە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا بکات بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو ململانێ و قەیرانە ئەمنییانەی کە لە هەندێک وڵاتی ناوچەکەدا ڕوویانداوە.
    لای خۆیەوە، کۆتراشێڤ جەختی لەقوڵایی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق و ڕووسیا کردەوە، وئامادەی وڵاته‌كه‌ی دەربڕی بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات، و بەشداریکردنی کاریگەری بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و گەشەسەندن لە عێراق.