بهغدا-INA
ئهمڕۆ دووشهممه، لیژنەی تەکنیکی و یاسایی عێراق و کوێت جەختی لەسەر پێویستی پتەوکردنی پەیوەندییە هاوکارییەکان کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" ئەمڕۆ دووشەممە، حەوتەمین کۆبوونەوەی لیژنەی تەکنیکی و یاسایی عێراقی- کوێت لە بەغدا بەڕێوەچوو، کە لایەنی عێراقی، سەرۆکی لیژنەی باڵا و باڵیۆز عەبدولکەریم هاشم و جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عیسام ئەلسەعدی جێگری ڕاوێژكاری ئاسایشی نشتیمانی سهرۆكایهتی دهكرد ولە کاتێکدا شاندی کوێت بە سەرۆکایەتی جێگری وەزیری دەرەوە باڵیۆز جەراح جابر ئەلئەحمەد ئەلسەباح بوو.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە کارەکانی لیژنەکە خرانه ڕوو، لهگهڵ داكۆككردن لهسهر گرنگیدان بە پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و هاوکاری هاوبەش بۆ بەدیهێنانی پێشکەوتنی بەرجەستە لەم بوارهدا.
ههروهها هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد بە ئامانجی گەیشتن بە دیدێکی تەکنیکی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا، کە ببێتە هۆی لێکتێگەیشتنێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات.
ههر لهکۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بەهێزی پەیوەندی برایەتی نێوان عێراق و کوەیت کرایەوە، هەروەها پهرۆشی هەردوولا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هاوکاری، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەهێزتر بكات."