به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، ڕێنمایی لەبارەی کارە جێبەجێکارییەکانی قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شاری مێژوویی بەغدادەوە ده‌ركرد، جەختی لە گرنگی نۆژەنکردنەوەی بە شێوەیەک کردەوە کە گونجاو وشایسته بێت له‌گه‌ڵ ڕووی گەشاوە ومێژوویی و پێگەی بەغدای پایتەخت.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووە، تێیدا هاتووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بۆ تاوتوێکردنی ڕێکارە کۆتاییەکانی دەستپێکردنی کارە جێبەجێکارەکان بۆ قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە شاری مێژوویی بەغدا، کە میحوەری ئەلمیدان تا گۆڕەپانی ئەلڕوسفی و میحوەری ئەلڕەشید لەخۆدەگرێت، هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی بەغدا وەک پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی 2025.
سەرۆک وه‌زیران گوێی لە ڕوونکردنەوەیەکی وردی قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە گرت، کە ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە کاریگەرییەکی ڕوونیان لەسەر دروستکردنی مێژووی هاوچەرخی عێراق هەبووە، به‌هۆی ئه‌و ڕووداو و هەڵوێستە سیاسی و کۆمەڵایەتیانەی به‌خۆیانه‌وه بینیوه.
سەرۆک وەزیران جەختی له‌پاڵپشتیکردنی بۆ هەموو پرۆسەیەکی مۆدێرنیزاسیۆن و گەشەپێدان و نۆژەنکردنەوە كرده‌وه کە لە پایتەختدا ئه‌نجام بدرێت، بەتایبەتی لە ناوچە مێژووییەکانی بەغدا، هه‌روه‌ها ته‌كه‌زی له‌سه‌ر گرنگی نۆژەنکردنەوەیان كرده‌وه بە شێوەیەک کە له‌گه‌ڵ ڕووخساری گەشاوە ومێژوو و پێگەی بەغدا گونجاو بێت.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران ئاڕاستەی کردووە كه‌قۆناغی سێیەمی نۆژەنکردنەوە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ گەشتیاران له‌خۆ بگرێت، بەتایبەتی کە عێراق ئەمڕۆ بزاڤێكی گەورەی گەشتیاری لە نەتەوە جیاوازەکانەوە تێدای هه‌یه، له‌دوای ئەوەی بەغدا وەک پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی 2025 ناسێندرا ، کە بابەتێکی گرنگە چونكه سەقامگیری وێنەی وڵات لە دەرەوەی وڵات بەهێزتر ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له‌پشتگیریكردنی ئابووری و گه‌شه‌پێدان.