بهغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دووپاتیکردەوە، کە هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە بەدواداچوون و ڕاونانی پاشماوەی چەتەکانی داعش و پاککردنەوەی خاكی وڵات لە پاشماوەکانی تیرۆر.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاندووە" لە ئۆپەراسیۆنێکی چۆریدا لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی دروست، پاڵەوانەکانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لە ڕێگەی فەوجی یەکەمی دژەتیرۆری ئەنبارەوە، ئۆپهراسیۆنێك لهچوارچێوەی هەڵمەتەکانی پشکنینی مۆڵگه و ئەشکەوتەکان کە لەلایەن چەتەکانی تیرۆریستی داعشەوە بەکاردەهێنرێن لە بیابانی ئەنبار لە باکووری ڕوتبە لە پارێزگای ئەنبار ئهنجامدا.
لهم ئۆپهراسیۆنه دوو ئۆتۆمۆبێڵی بهجێماو، ماتۆڕسکیلێک، 5 بۆمبی دانراو، لهگهڵ چهكێكی RBG7، و3 مووشهك و 12 تەقێنەرهوه دهستیان بهسهردا گیرا، هەروەها کەرەستەی جۆراوجۆری لۆجستی و تەکنیکی دۆزرایەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کەماددە دەستبەسەرداگیراوەکان بەپێی ڕێکارە پەسەندکراوەکان مامەڵەیان لەگەڵ کراوە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە هێزە ئەمنییە قارەمانەکانمان بەردەوامن لە بەدواداچوون و ڕاونانی پاشماوەی چەتەکانی داعش و پاککردنەوەی خاكی وڵات لە پاشماوەکانی تیرۆر.