به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، وردەکاریی ڕه‌وشی کەشوهەوای وڵاتەکەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی دەکرد پلەکانی گەرما لەهەندێک لە پارێزگاکان، لەنێویاندا بەغدا دابەزن بۆ ئاستی بەستان.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەسته‌دا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە "کەشوهەوا بۆ سبەینێ، ڕۆژی سێشەممە، ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە سەرتاسەری وڵات، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن بە گشتی، كه‌زۆرترین پلەکانی گەرما لە بەغدا و دیالە و کەربەلا 16 ، له‌ئەنبار 15، سەڵاحه ددین، کەرکوک، نەینەوا و دهۆک 14، له میسان، دیوانیە، نەجەف، موسەننا و بەسرە 18 پله دەبێت.
ئاماژه به‌وه‌شدا نزمترین پله‌کانی گه‌ڕما له دهۆک و هه ولێر 2-، نه‌ینه‌وا 1-، سلێمانی 4-، به‌غدا و دیاله 0 ده‌بێت، له ئه‌نبار، سه لاحه‌ددین، که‌ڕکوک و به‌سره 1 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت".
سەبارەت بە ڕۆژی چوارشەممە، کەش و هەوا ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە سەرتاسەری وڵات، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەکانی وڵات، به‌ڵام بۆ پێنجشەممەی داهاتوو کەش و هەوا ساماڵ له‌گه‌ڵ هەندێک هەور ده‌بێت، و پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵات‌دا کەمێک بەرز دەبنەوە.
ڕوونیشیکردەوە بۆ هەینی داهاتوو ڕه‌وشی کەشوهەوای پێشبینیکراو بۆ وڵات نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی پشكه باران به‌هەورە تریشقە لە هه‌ندێ ناوچەی جیاجیای وڵات، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باكوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت، به‌ڵام لە ناوچەکانی باشوور پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی کەم بەرزدەبنەوە.