سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی قوناغی سێیه‌می پرۆژه‌ی شاری مێژوویی به‌غدا

سیاسی
  • 16-12-2024, 10:56
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دەستپێکردنی کارە جێبەجێکارییەکانی قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شاری مێژوویی بەغدا ئەنجامدا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیرا  ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئه‌نجامدا به‌ دەستپێکردنی کارە جێبەجێکارییەکان بۆ قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شارە مێژووییەکەی لە بەغدا کە میحوەرەکەی میدان تا گۆڕەپانی ئەلروسافی و ئەلڕەشید لەخۆدەگرێت.