بهغدا-INA
ئهمڕۆ دووشەممە، هاوپەیمانی سەرکەوتن دەستپێشخەرییەکی دوولایەنە، مرۆیی و سیاسی، بۆ پشتیوانی لە سوریا ڕاگهیاند، بهئامانجی بنیاتنانی گۆڕانکارییەکی سیاسی دیموکراسی کە خزمەت بە گەلەکەی و وڵاتانی ناوچەکە بکات.
هاوپەیمانی نهسر لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی سوریای برا، ولهپێناو بنیاتنانی گۆڕانکارییەکی سیاسی دیموکراسی کە خزمەت بە گەلەکەی و وڵاتانی ناوچەکە بکات، هاوپەیمانی سەرکەوتن پێشنیاری دەستپێشخەری ڕافیدەین دەخاتە بەردەم محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران.
لە دەقی دەستپێشخەرییەکەدا هاتووە؛
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران
پێشنیار دەکەین عێراق دەستپێشخەری دەستپێشخەریی ڕافیدەین بە دوو لایەنی مرۆیی و سیاسییهوه، بۆ پشتیوانیکردنی سوریای برا لە بارودۆخی ئێستایدا ڕابگهینێت.
یەکەم: دەستپێشخەری فریاگوزاری ڕافیدەین بۆ پشتیوانی لە گەلی سوریای برا.
بهپێی توانا پێكهاتووه له:
1.ناردنی سووتەمەنی بۆ گەرمکەرەوە.
2. ناردنی دەرمانی پێویست.
3. ناردنی خۆراکی سەرەتایی.
دووەم: دەستپێشخەری سیاسی ڕافیدەین بۆ پشتیوانی لە گۆڕانی سیاسی دیموکراسی.
ئاماژە بەوەشکرد كهئامانجی دەستپێشخەرییەکە دامەزراندنی چوارچێوەیەکی سیاسی و ئابوورییە کە گۆڕانكاریهكان لە قۆناغی گواستنەوەی دیموکراسی ئاشتیانەی هەمەلایەنە لە سوریادا مسۆگەر بکات، بە شێوەیەک کە یەکێتی و سەقامگیری و سەروەری دەوڵەتی سوریا لهپێناو بەرژەوەندی گەلەکەی بههێز بكات، و ئاسایش و سەقامگیری و یەکگرتن لە ناوچەکەدا زیاتر بهرپا بكات.
ههروهها لهچوارچێوهی ئهم بنهمایانه جگە لە سوریا و عێراق، وڵاتانی دراوسێ، لهگهڵ ولاتی میسر و ئیمارات بەشدارببن.
پێداویستیەکانی دەستپێشخەری:
1- شوێن و گرنگی عێراق پێویستی بەوەیە دەستپێشخەری ئەرێنی بکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوەکان. ئهگهر دەستپێشخەری نهبێت كهواته هەڵوێستێکی نەرێنیە، و بۆشایییەک ههیه کە ئەوانی دیکە پڕی دەکەنەوە.
2- دەستپێشخەرییەکە بەشێکە لە پابەندبوونەکانی عێراق بەرامبەر بە براکانی، و هاوتەریب لەگەڵ بەها و ئایدیاڵەکانی.
3- دەستپێشخەرییە ئەرێنییەکان گەلان لەیەکتر نزیک دەکەنەوە، ئاشتی دروست دەکەن، لێکتێگەیشتنی ئالوگۆڕ بهرپا دهكهن و ڕێ لهڕێڕەوی ئەجێندای بەدخوازی و شێواو و گوماناوی دەگرن.
4- پێگە و ڕۆڵی عێراق لەسەر ئاستی ناوچهكه و نێودەوڵەتی بەرز دەکاتەوە، وەک ناوەندێکی ئەرێنی و کاریگەر بۆ سەقامگیری و ئاشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.