سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و هاوتا ئوردنییەکەی، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان تاوتوێ دەکەن

سیاسی
  • 16-12-2024, 10:32
  • +A -A

    عەممان  -INA - هێبه‌ سودانی
    مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران لەگەڵ ئەحمەد ئەلسەفدی هاوتا ئوردنییەکەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان تاوتوێ کرد.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند، "مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن و لەلایەن ئەحمەد ئەلسەفدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن پێشوازی لێکرا.
    لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد.
    دوێنێ یەکشەممە، مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەردانێکی فەرمی بەرەو شانشینی هاشمی ئوردن بەڕێکەوت.
    نوسینگەی مەشهەدانی لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردبوو ڕایگەیاند" ئامانجی سەردانەکە پتەوکردنی پەیوەندییە پەرلەمانییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ڕێگاکانی هاریکاری هاوبەش لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی و ئابووریدا دەکەن.
    هه‌روه‌ها وتی" مەشهەدانی لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرس و کەسایەتییە سیاسییە باڵاکانی ئوردن کۆدەبێتەوە، لەوانە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن. پرسه‌ گرنگەکانی پەیوەست بە بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاریی دووقۆڵی تاوتوێ دەکرێن، بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر وئابووری، و پرسه‌ ناوچەییەکان."